درێژەی سیاسەتەکانی سەرکووتکارانەی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان
چه کدارانی رژیمی زایۆنی ١٨ شارومەندی فەلەستینی یان لە ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بە بێ سەڵمێندرانی تاوانەکانیان قۆڵبەست کردووە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە ئەلشەرە، سەربازانی رژیمی زایۆنی شەوی دووشەممە لە درێژەی کردەوەکانییان دژی شارومەندانی فەلەستینی هێرشیان کردە سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن.
زایۆنیستەکان بە مەبەستی خستنە ژێر گوشاری دانیشتوانیی ڕۆخی خۆر ئاوای ڕووباری ئەردەن بە شێوەی بەردەوام پەلاماری شارەکان ، گوندەکان و شارۆچکە کانیی ئەم ناوچەیه ئەدەن و لاوان و تازە لاوانی فەلەستینی بە بیانووی جۆر بە جۆر قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان دەکەن .
رژیمی زایۆنی هەوڵ ئەدات بە خستنە ژێر گوشاری شارومەندانی فەلەستینی ، ئەوان ناچار بە جێهێشتنی سەرزەمینەکانی خۆیان بکات تا بتوانن پاوانخوازییەکانی خۆیان لەم ناوچە گەلە بسەلمێنن .