کانونی دوھەم 30, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • هێزە جێی داکۆکییەکانی ئیمارات کۆنترۆڵی عەدەنیان گرتەدەست

پاش سێ ساڵ شەڕ و پێکدادان لەشاری عەدەن(باشووری یەمەن)، هێزی جێی داکۆکیی ئیمارات، کۆنترۆڵی ئەو شارەیان گرتەدەست.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی عەرەبیی-٢١؛ هێزەکانی جێی داکۆکیی ئیمارات ئەمڕۆ سێ شەممە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سەربە عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، ئەندامانی کابینەی مەنسوور هادییان لەنێو کۆشکی سەرۆک کۆماریی لەناوچەی "دار سەعد" لەباکووری عەدەن گەمارۆ دا.

سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن دانیشتووی عەرەبستانە، بەڵام ئەحمەد بن دەغر سەرۆک وەزیران و چەند کەس لە ئەندامانی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لەبنکەی سەرۆک کۆماریی لە عەدەن ئامادەن.

هێزە سەربازییەکانی سەربە ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور هەروەها کۆنترۆڵی ناوەندی زرێی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن لەباکووری عەدەنیان گرتەدەست.

چەکدارانی سەربە "ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور"ی یەمەن جێی داکۆکیی ئیمارات خوازیاری سەربەخۆیی عەدەنن. تێکهەڵچوونەکان لە شاری عەدەن لەباشووری یەمەن کە لەرۆژی یەکشەممەی ڕابردووە دەس پێ بووە، تائێستا زیاتر لە٢٢٠کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

گۆڕانکارییەکانی باشووری یەمەن پێشاندەری تەشەنای ناکۆکیی نێوان عەرەبستان وئیمارات لەسەر دزەکردنە نێو یەمەنە کە هەرکام لەو وڵاتانە لەهەوڵی لادانی وڵاتەکەی دیکە لە یەمەنە.

بەبڕوای  شارەزایان، مشتومڕی نێوان ئیمارات و عەرەبستان، بۆ شەرعییەت دان بە عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن نییە بەڵکوو ململانێ لەسەر ڕێبەریی حکومەتە عەرەبییەکانی دەڤەری کەنداوی فارسە.

سەرپەیڤ