فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی " سەنعا"یان بۆمباران کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی سەعوودی شەوی چوار شەممە ، پێنج جار ناوچەکانی " شەعوب" و " بەنی حەشیش" لە رۆژهەڵاتی سەنعا پێتەختی یەمەن دا بۆمباران کردووە .
ژمارێک لە میدیاکان باسیان لە بیسترانیی دەنگی چەند تەقیەنوەی تووند کردووە لە سەنعا دا .
هێشتا سەبارەت بە وردیاتی زۆرتری ئەم پەلامارانە ، راپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی داوە .شەرخوازییەکانی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن بە گوێرەی ئاماریی ناوەندەکانی یەمەنی ، تا بە ئێستا بووتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی ، یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بە تووندی بەرەو ڕووی کەمبوونی ماددەی خۆراکی، دەواودەرمان و تەشەنای نەخۆشی جۆر بە جۆری درمی بۆتەوە . ڕژیمی سەعوودی و ئەمریکا تا بە ئێستا بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە دەستیان ڕابگات بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە(بەدەستەڵات گەیاندنی دەست وپێوەندییەکانی خۆیان ) دا .