کانونی دوھەم 31, 2018 11:07 Asia/Tehran
  • عەریقات: دانووستان لەگەل ئەمریکا ، بەستراوەتەوە بە پاشەکشەی ترەمپ لە بڕیارەکەی لە بارەی قۆدسەوە

دەبێری لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕێکخراوی ڕزگاری دەرەوەی فەلەستین " ساف" شەوی چوار شەممە جەختیکرد هیچ وتووێژێک یان پێوەندییەک لەگەڵ ڤاشنگتۆن تا کاتێک کە "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بڕیارەکەی لە بارەی " قۆدس" پاشەکشە نەکات، ئەنجام نادرێت .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " سائیب عەریقات" ڕۆژی سێی شەممە لە وتووێژ لەگەل هەواڵدەری فەرەنسا وتیشی، بڕیاری ئەمدواییەی ئەمریکا لەبارەی قۆدس لە چوار چێوەی تێپەڕینی ئەو وڵاتە لە قۆناخی دانووستانەکان بۆ قۆناخی سەپاندنەوەی بابەتەکان گیردراوە .

 "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند:  ڤاشنگتۆن ، قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێت .  " ترەمپ" هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  داوایکرد تا کارو باری  ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیبەوە بۆ بەتۆلمۆقەدەس دابین بکات.

 ئەوە لە حالێکدایە کە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ٢١ دیسەمبەری ٢٠١٧ بریارنامەی پشتگریی لە قۆدسی بە ١٢٨ دەنگی ئەرێ، ٩ دەنگی نەیار و ٣٥ دەنگی بێ لایەن پەسەند کردووە . بە گوێرەی ئەم بریارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان، قۆدس وەکوو پیتەختی ڕژیمی زایۆنیستی بە فەرمی ناناسێت .

 شاری قۆدس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسولمانەکانی تێدایە ، بەشی جیا نەکراوی فەلەستین و لەگرنگترین شۆینەکانی سێی یانەی پیرۆزی ئیسلامی دیتە ئەژمار .

 قۆدس لە ساڵی ١٩٦٧ لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە .

سەرپەیڤ