شوبات 03, 2018 19:08 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی لوبنان : هەڕەشەکانی ڕژێمی زایونی لەدژی لوبنان پڕوپوچە وناسەلمێندرێت

نوێنەری باڵی ئەلموستەقبە ل لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی زایونیەکان لەدژی ئەم وڵاتە ئەوەی بە پڕوپوچ ونەسەلمێندراو زانی .

ئاویگدور لیبرمەن " وەزیری شەڕی ئیسراییل ئیدعای کردووە ڕەوتی هاوپێوەند بە دانی ئیمتیازەکانی مەیدانەکانی نەوت وگازی لوبنان وروژێنەرەو بلوکی ژمارە نۆی گازیی سەربە م ڕژێمەیە ، بەڵام لوبنان ئەوەی بۆ موناقیسە داناوە . ئەم قسانەی لیبرمەن لەگەڵ کاردانەوەی کاربەدەستان وکەسایەتیەکانی لوبنانی ڕووبەڕوو بووەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە، عاتیف مەجدلانی نوێنەری باڵی ئەلموستەقبەل لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی زایونیەکان وتەماحیان لە سەروەت وسامان وسەرچاوەکانی نەوتی لوبنانی وتی:گومانێک لە ئارا دانیە کە ئیسراییل بە ئاو وسەرچاوەکانی لوبنان چاوی تەماحی بڕیوەو کۆمەڵگەی جیهانی لەمپەری جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەکانی ئیسراییلە. مەجدلانی بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی زایونیەکان لەبارەی بلوکی ژمارە نۆی نەوتی لوبنان وتی: ئەم هەڕەشە جێ بەجێ ناکرێت وئەوشتەی دەبێتە هۆی ئەم متمانەیەی ئێمە بەشداری ڕوسیا لە ڕیگەی بەشداری کردن لەم سەرمایە نانەوەیە چونکە ئەگەر ئەم هەڕەشە جیدی بوایە ڕوسیا بەشداری نەدەکرد. مەیدانەکانی نەوتی لوبنان لە ئاوەکانی لیوارەیی ئەم وڵاتە لە دەریای ،مەدیترانە دایە کە زۆربەیان لە ساڵی دووهەزارو نۆی زایینی دۆزراوەتەوە. ئەم وڵاتە دە بلوکی نەوتی هەیە کە بڕیارە لە یەکەمین هەنگاو کاری هەڵینجان وبەرهەم هێنانی  نەوت لە دوو بلوک دەستپێبکرێت.

سەرپەیڤ