شوبات 06, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • جەنایەتی نوێ عەرەبستان لە یەمەن  -4 کەسی سیڤیل کوژران

لە پەلاماری شەوی سێشەمەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی سەعوودی بو سەر شاری مەجەز لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن چوار کەسی سیڤیل کوژران .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فارس  لەو پەلامارەدا 7 کەسی سیڤیلی یەمەنی   بۆ وێنە  چەن ژن و مناڵ  بریندار بوون .  فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژیمی  سەعوودی   دوانیوەڕۆی  دووشەمەش  لانیکەم  4  کەسی  سیڤیلی  یەمەنیان  لە ش اری ب اقم لە پارێزگای  سەعدەی  لە خاک و خوێن دا گەوزاند . عە رەبستان  بە لاگری  ئەمریکا  لە مارسی  2015  وە   دەستی کردووە بە  دەسدرێژی  سەربازی  بۆ سەر یەمەن  و گەماروس زەوسنس  دەریایی  و ئاسمانی   ئەو وڵاتە .   شەڕنانەوەی  عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن   تا ئیستابووەتە  هۆی کوژران و بریندار بوونی   دەیان هەزار   کەس و ئاوارە بوونی  ملونێان  یەمەنی  ،  یەمەن هەروا   بە هۆی   ئەو دەسدرێژکاریە  ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ کەمبوونی  خوراک  دەرمان و تەشەنای  نەخوشینگەلی جوراوجۆر . ڕژیمی  سەعوودی و ئەمریکا تا ئێستا  بە هۆِ  خۆڕاگری جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە  بگەنە  ئامانجی خویان لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ