خۆپیشاندانی هەینی تووڕەیی بۆ داکۆکی کردن لە قودس ، سبەینێ بەڕێوە دەچێ
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی داوای لە هەموو فەلەستینییەکان کرد بۆ ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و هەروەها بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئەم ڕژێمە، ڕۆژی هەینی خۆپیشاندان بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ، شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕوژی هەینی وەک ڕۆژی تووڕەیی فەلەستینییەکان و بەناوی شەهید ئەحمەد نەسر جرار خەباکاری گوردانەکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین واتە حەماس، ناودێر کرد .
هێزی ئیسرائیلی ڕۆژی سێ شەممە ئەحمەد نەسر جرار خەباتکاری فەلەستینیان دوابەدوای تەقە کردن و کوشتنی زایۆنیستێک لە نیزیک نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون لەمانگی ژانیڤەری ڕابردوو، شەهید کرد .
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین پێداگری کرد: گەلی فەلەستین ئینتفازەی خۆی لەبەرامبەر پەرەی شارۆچکەسازی، بایکۆتی زاڵمانە و بە جوو کردنی ناوچە فەلەستینییەکان و هەروەها لە بەرامبەر پیلانگێڕیی زایۆنیستی - ئەمریکایی بە دژی ماف و بنەماکانی سەرەکیی فەلەستینییەکان، درێژە پێ دەدات . لە بەیاننامەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیەندراوە ڕێگەچارەی سیاسی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەی فەلەستین گەیشتووەتە بن بەست و ئینتفازە و خۆڕاگری دوو هەڵوێستی سەرەکی و بنەڕەتین کە هەموو فەلەستینییەکان دەبێ بەو ڕێگایەدا بڕۆن و بە پشت بەستن بەوانە لە مافی خەڵک، سەرزەوینی فەلەستین و پیرۆزایەتییەکانیان ، پاسەوانی بکەن.
دوای بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 ی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی، چەند حەوتەی بە دوای یەک لە ڕۆژانی هەینی دا،شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون و کەرتی غەززە شایەتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی و ئەمریکی بووە .