کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە جووفی یەمەن
سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو دا لە پارێزگەی جووف لەباکووری ئەم وڵاتە، دەیان بەکرێگیراوی سعودییان کوشت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی وتی : لەم ئۆپراسیۆنە کە لە ناوچەی یەتمەی شاری خب و شەعەف لە پارێزگەی جوف ئەنجام بوو، ژومارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سعودیش بە دیل گیراون و ژومارێک ئوتوموبیلی سەربازی سەربەوانیش تێک شکێندراوە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی .
یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەست درێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆڕاک ، دەرمان و تەشەنای نەخۆشی جۆربەجۆر بوەتەوە.
ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە بگەن .