شوبات 10, 2018 09:43 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن سیستەمی بەرگریی

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت پەک-سێی رژیمی سەعوودیای لەباشووری رۆژاوای یەمەن تێکشکاند.

کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرەی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕاگەیاندنی هەواڵی تێکشکاندنی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆتی عەرەبستان لە پارێزگای"مۆخا" لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن، جەختی کرد لەسەر هاوکاری وهاواهەنگیی هێزە یەمەنییەکان لە جێ بەجێ کردنی ئۆپراسیۆن لەدژ هێزە سەعوودییەکان وبەکرێگیراوانی، لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.

عەرەبستانی سەعوودی ساڵی٢٠١٥، گرێبەستێک بەبڕی ملیاردێک و ٧٥٠ملوێن دۆلار لەگەڵ ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی پاتریۆت و مووشەکەکانی پەکی سێ، مۆر کرد.

مووشەکی پەکی سێ، لە نوێترین و پێشکەوتەترین نوسخەی عەمەلیاتیی پاتریۆتە.

ئەو سیستەمە، توانای تێکشکاندنی مووشەکە بالستیکییەکانی هەیە.

هێزی بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودی رۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبونە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.

رژیمی سەعوودییا و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتە(هێنانەسەر دەسەڵاتی بەکرێگیراوەکانی) مسۆگەر بکات.

سەرپەیڤ