"عوممان" میوانداری خولی نوێی دانووستانەکانی یەمەن
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی فەرمانبەریەتی خۆی(کۆتایی فیڤرییە)وتی کە جێنشنیەکەی خەریکی ئامادەکردنی بارودۆخەکەیە بۆ خولی تازەی دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن لە وڵاتی عومان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی عۆمان- " ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد" رۆژی هەینی وتی: خولی تازەی دانووستانەکانی یەمەن بە دیداری نوێنەری تازە و ڕاوێژی گرووپی ئەنسارۆڵڵا و پارتی کۆنگرەی یەمەن (حیزبی عەلی عەبدوڵڵا سالح سەرۆک کۆماری پێشوو و کۆچکردوو) لە عەمان دا بەڕێوە دەچێت .
ئەو بە ئاماژە بە بارودۆخی یەمەن وتیشی: بارودۆخی ئینسانی یەمەن شپرزەیە و خەڵکی ئەو وڵاتە لەمەر قەیرانەکانی ئینسانی لە ڕەنج دان بە لەونیک کە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری یەک ملوین کەس تێپەڕیوە و نەخۆشی ملە خڕێ و بەد خۆراکی تووند، هەرەشە دەکات لە گیانی شارومەندان بە تایبەت منداڵە یەمەنییەکان دا .
شیخ ئەحمەد بە ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی عۆمان بۆ کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن و گەییشتن بە ڕێگا چارەی تۆکمە وتیشی: مەسقەت بە میوانداری لە نەخۆشان و بریندارە یەمەنییەکان لە نەخۆشخانەکانی دا - هاسانکاری و یارمەتیی زۆری ئاراستەی خەڵکی یەمەن کردووە .
ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد ،دیپلۆماتی موریتانیاییە کە لە ئاپریلی ٢٠١٥ بە جێ " جەمال بن عۆمەر" سیاسەتڤانی مەغریبی- بوو بە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن دا .
" ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد" لە ماوەی نزیک بە سێ ساڵ فەرمانبەریەتی خۆی لە یەمەن ، ناکام ماوەتەوە لە دەستخستنی هەرچەشنە پێشکەوتنێک لە دانووستانە سیاسییەکان لە بارەی قەیرانی یەمەن دا.
ڕێکخراوی نەتەوەکان دوو حەوتە لەمەو بەر بەشێوەی فەرمی " مارتین گریفیتس" بە جێی وەلەد شیخ فەرمانبەری ئەو ئەرکە کرد . گریفیتس بڕیارە لە مانگی داهاتوو(مارچ) چالاکی خۆی دەستپێبکات.