شوبات 14, 2018 20:08 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە تەعز

سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن پەلاماریان کردەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی دەستدرێژکاری سعودی لە بەرزاییەکانی ئەلهان لە میحوەری زەباب لە پارێزگەی تەعز لە ڕۆژاوای یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی یەمەنی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند : لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە پارێزگەی تەعز، ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژراون و ژومارێک بریندار بوون و کەرەستەکانی ئەوانیش تێک شکێندرا.

یەکەی مووشەکیی هێزی یەمەنیش  بە گوللەباران کردنی  شوێنی سەقامگیر بوونی  دەستدرێژکارانی سعودی لە تەپۆڵکەی خەزان لە میحوەری  سەلۆ  ، ئوتوموبیلێکی زرێیی ئەوانیش تێک شکێندرا.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای یەمەنیش باسی تێکشێندرانی  ئوتوموبیلێکی زرێیی هێزی دەستدرێژکاری سعودی لە بەرەی لێوارەی  ڕۆژاوایی لە تەعز کردووە.

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی سێ شەممەش بنکەی هێزی سعودیان لە نەجران و عەسیر لەباشووری عەرەبستان  داوەتە بەر پەلامار و خەسارێکی زۆریان لە دوژمن دا  . 

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە ساڵی 2015  پەلاماری کرددوەتەسەر یەمەن و دواجاریش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی  و ئاسمانی داوە  . شەڕخوازییەکانی  عەرەبستان لەیەمن تائێستا  بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی .

هێزی یەمەنیش  لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی خاکی عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ