کوژرانی سەربازانی سەربە دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن
لانیکەم ١٤ سەربازی سەربە دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بەدەست قەناسەچیانی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە پارێزگاکانی مەئریب، سەنعاو جوف کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، ڕایگەیاند: قەناسە یەمەنییەکان لانیکەم دە سەربازی بن فەرمانی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەنیان لەشاری سەراوح لە ڕۆژاوای پارێزگای مەئریب ناوەندی ئەو وڵاتە کوشت.
ئەو سەرچاوە سەربازییە وتی: یەکەی تۆپخانەیی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش پێگەکانی سەربازانی سەربە مەنسور هادی لە تەپۆلکەی ئەلمەتار لەشاری سەراوح تۆپباران کرد.
بەقسەی ئەو سەرچاوە یەمەنییە، قەناسە یەمەنییەکان دوو سەربازی دیکەی سەربە عەبد ڕەببە مەنسور هادیان لە ناوچەی ئەل قەتەب لەگردووپەڕی شاری نێهێم لەڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتەو دوو سەربازی دیکەیان لەشاری ئەلمەتون لەپارێزگای سنووریی جوف لەباکووری یەمەن کوشت.
هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها هێرشیان کردەسەر پێگەکانی سەربازانی سەربە مەنسور هادی و بەکرێگیراوانی دەرەوەیی لە پارێزگای تەعز هەڵکەوتوو لەباشووری رۆژاوای یەمەن.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
هێزە یەمەنییەکانیش لەکاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران، پێگەو بارەگاکانی رژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن وناوخاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج.