کوژران و بریندار بوونی پازدە یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرە دەسدرێژکارەکانی سەعودی بۆ سەر تریلیەکی هەڵگری ئارد و تڕوموبیلی شارومەندان 15 کەسی مەدەنی کوژران و بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران و بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە ؛ ئەو پەلامارەی فڕۆکە شەڕکەرە سەعودیەکان کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی پازدە یەمەنی، لە جادەی پەیوەندی نێوان پارێزگاکانی سەعدە و سەنعا لە شاری سەفرا ڕوویدا . کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی سەعودی بۆ سەر پارێزگاکانی مەئارب و ئەلحەدیدە ی یەمەن ، سێزدە کەسی سیڤیل گیانی خویانیان لە دەس دا .سەرچاوەیەکی سەربازییش وتی : هێزە هاوبەشە یەمەنیەکان لە وڵامی پەلاماری دەسدرێژکارانی فڕۆکە شەڕ کەرە سەعودیەکان پێنج سەربازی ئەرتەشی عەرەبستان لە ئوپڕاسیونی بۆسەنانەوەی دوورئەنگێوەکان لە کرێس و گوندی حەمەز و تەپۆڵکەی ئەلخەزان لە گوندی قوی لە پارێزگای جیزان لە باشووری عەرەبستان کوژران . هەروەها یەکەکانی مووشەکیی ئەرتەشی یەمەن چەن مووشەکیان بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای مەئارب هاویشت .