کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە بۆمبی قەدەغە لە تاوانکارییەکانی بە دژی گەلی یەمەن
چالاکی مافی مرۆڤی یەمەن وتی : عەرەبستانی سعودی لەپەلامارەکانی بۆسەر یەمەن لە بۆمبی هێشوویی کەڵکی وەرگرتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی هەزارانی یەمەنی .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی هەینیی ماڵپەڕی عەرەبی بیست ویەک،وەفا عەبدولفەتاح چالاکی مافی مرۆڤی یەمەن بە ئاماژەدان بە هەڵاتنی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆ عەرەبستان وتیشی : سعودییەکان بە داکۆکی ئەمریکا پەلامار دەکەنەسەر خەڵکی یەمەن و وڵاتانی ئەورووپایی سەرباری پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی خەڵکی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانی، فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستان درێژە پێ دەدەن.
هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ هەوڵی عەرەبستان و کەڵک وەرگرتنی لە چەکی هێشوویی ئیدانە کرد.
کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی هێشووی بەپێی پەیمانی چەکی هێشوویی پەسەندکراوی ساڵی 2008 قەدەغەیە و تائێستا سەدوهەشت وڵاتی جیهان لەوان بەریتانیا ئەم پەیمانەیان ئیمزا کردووە.