کوژرانی دوو سەربازی سەعوودیا بەدەست قەناسەچیانی یەمەنی
قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، دوو سەربازی سەعوودییان بەزەبری گولـلە کوشت.
بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، ئەو دوو سەربازی سەعوودیان لە پێگەکانی سوپای عەرەبستان لەناوچەی جیزان لەباشووری ئەو وڵاتە، کوشت.
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها بنکەو پێگەکانی سوپای عەرەبستانیان لە جیزان بەهاوەن پێکا کە بەهۆیەوە ژمارێک لە سەربازان، کوژران و بریندار بوون.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.
رژیمی سەعوودییاو ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان(هێنانەسەر دەوری کەسانی بەکرێگیراوی خۆیان) لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.