بانگێشتنی ترەمپ لەلایەن نتانیاهۆو بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێ وڕەسمی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودس
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی شەممە بە پێشوازی کردن لە کاتی دیاریکراو بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس ، بانگێشتنی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد کە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە قودسی داگیرکراو بەشداری بکات .
هیسر نوئرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : چواردەی مانگی مەی ساڵی 2018، باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەل ئەبیب بۆ قودسی داگیرکراو دەگوازرێتەوە .
ئەم ڕۆژە لەگەڵ حەفتادەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی هاوکاتە کە فەلەستینییەکان وەک ڕۆژی نەگبەتی یادی دەکەن .
چواردەی مەی ساڵی 1948 زایۆنیستەکان دوای چەند دەیە پیلانگێڕی بە داکۆکی بەریتانیا، بەکردەوە ناوچە فەلەستینییەکانیان داگیرکرد.
ترەمپ شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند: واشینگتۆن قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی دەناسێ .
ترەمپ هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد ، پێشەکییەکانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ بەیتولموقەدەس دەستەبەر بکات .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە کۆگەشی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، بیست و یەکەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 بڕیارنامەی داکۆکی لە قودسی بە 128 دەنگی ئەرێ، 9 دەنگی نا و 35 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد .