شوبات 25, 2018 12:42 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری یەمەن

سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن سەر لە بەیانی یەکشەممە شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای لەحج لە باشووری ئەم وڵاتە دایە بەر پەلاماری مووشەکی کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیران؛ هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی سەعوودی ناوچە جۆربەجۆرەکانی سنووری ڕازح لە پارێزگەی سەعدەیان لە باکووری یەمەن داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و مووشەکیی خۆیان.

فڕۆکە جەنگییە بۆمبهاوێژەکانی سەعوودی چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای تەعزیان لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن بۆردومان کرد.

هەروەها سەرچاوە ئاسایشی و نەخۆشخانەییەکان ڕایانگەیاند بە هۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەندەریی عەدەن لە باشووری ئەم وڵاتە، شەش کەس لەوان ژنێک و دوو منداڵ کوژران و ٤٠ کەسی مەدەنیش بریندار بوون.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە ، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە بە هیچکان لە ئامانجەکانی. هەرچەن ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.

 

سەرپەیڤ