پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانەکانیی "سەنعا"،"حەدیدە" و "سەعدە" لە یەمەن
دوا بە دوای دەستدرێژی فڕۆکە جەنگییە کانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە گەلێکی ستانەکانیی"سەنعا"،"حەدیدە" و "سەعدە" لە یەمەن، ژمارێک لە کەسانی مەدەنیی کوژران و یان برینداربوون .
بە گویرەی ڕاپۆرتیی ئەلعالەم؛ هێزی ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی ڕابردوو(سێشەممە) شارستانی " نەهەم" ستانی "سەنعا" (پیتەختی یەمەن)یان بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە پێنج شارومەندی یەمەنی کوژران و یان برینداربوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها ناوچەیەکیان لە شارستانی " ئەلتەحتیا" لە ستانی " ئەلحەدیدە" لە رۆژئاوای یەمەن بۆردومان کردووە کە بە هۆیەوە چوار کەس کوژران و یەک کەسی دیکە بریندار بوو .
ماڵەکانی ناوچەی " حەفسین" لە شارستانی " سەحار" لە ستانی "سەعدە" لە باکووری یەمەنیش رۆژی ڕابردوو کەوتنە بەر پەلاماری ئاسمانی فرۆکە جەنگییە دەستدریژکارەکانی سەعوودی و دوابە دوای ئەم پەلامارە پتر لە ١٠ کەس لە شارومەندانی یەمەنی کوژران و بریندا ربوون .
عەرەبستانی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتەی دەستپێکردووە .
شەڕهەڵایساندنیی عەرەبستان لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .
هێزە یەمەنییەکان یش لە اکردانەوە بە پەلامارەکانی دەستدرێژکاران، بنکە و پێگەی ڕژیمی ئالی سەعوود و بەکریگیراوانیی لە یەمەن و ناوەوەی خاکی عەرەبستان ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .