پەرلەمانی یەمەن، بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەم وڵاتەی ئیدانە کرد
پەرلەمانی یەمەن بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نوێ کرانەوەی ماوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە و چالاکیی لێژنەکانی بایکۆت تا فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٩ی ئیدانە کرد.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ پەرلەمانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم بریارنامەیە پیشاندەری لێبڕاوانە هەنگاو هەڵنەگرتنی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سێ ساڵەی زاڵمانەی هاوپەیمانی دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەنە کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر جەنایەتێکی دڕندانە و نامرۆیی و ئێش و ئازارێکی دڵتەزێنی بە دواوە بووە.
پەرلەمانی یەمەن لەم بەیاننامەیەدا خوازیاری وتووێژ و دانوستان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن و دەسڕاگەیشتن بە ئاشتییەکەی دادوەرانە بوو و داوای لە هەموو گرووپە سیاسییەکان کرد خۆیان لە دووبەرەکی ببوێرن و پشت ببەستن بە یاسا و پرەنسیپە نیشتمانییەکان کە راپەڕین، کۆمارەتی، یەکێتی و دیموکراسی دەگرێتەوە.
دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن سەر بە گرووپی ئەنساروڵلایش بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە نوێ کرانەوە ماوەی بایکۆتەکانی یەمەن، ئەنجومەنی ئاسایشی بە بەرپرسی دواهاتە کارەساتبارەکانی ئەم بایکۆتانە زانی.
ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکەو هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.