ئادار 02, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • وەڵامی یەمەنەییەکان بە جەنایەتەکانی ڕژیمی سەعوودی

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەکەم شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازیی عەرەبستانیان لە جیزان لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک؛ لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە هێزە سەربازییەکانی سەعوودی  لە بنکەی سەربازیی "ئەشەبەکە" لە جیزانی عەرەبستان ، ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ئەم وڵاتە تیاچوو.

هەروەها لە پەلاماری هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر ناوچەی جازان لە رۆژاوای عەرەبستانیش دوو سەربازی سەعوودی کوژران.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەمیش رایگەیاند: "عەبدولقادر مەریت" یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی، کەوتۆتە بەر گوللەی هێزە یەمەنییەکان لە بەرەی نەهمی پارێزگای سەنعای پێتەختی یەمەن و کوژراوە.

هەروەها مێدیاکانی سەر بە هاوپەیمانی سەعوودی بە دان نان بە کوژرانی ٨٣ کەس لە هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی واز لە کارهێناوی یەمەن لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) لە بەرەی نەهمدا لە ماوەی پێنج ڕۆژ ڕایانگەیاند کە دوێنێ پێنجشەممە زیاتر لە ٤٥ هێزی سەر بە دەوڵەتی واز لەکارهێناوی یەمەن لە  نەهم کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە لە شەڕ و پێکدادانی بەربڵاو لە نێوان هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی واز لە کارهێناو و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ٨ کەس لە هێزەکانی ئەنساروڵڵا کوژراون و یان بریندار بوونە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

 

 

 

سەرپەیڤ