پەلاماری فڕۆکە سەعوودییەکان بۆسەر پایتەختی یەمەن
فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ئەمڕۆ هەینی چەند جار ناوچەگەلێکی سەنعای پایتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەسیرەی یەمەن، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سێ جار ناوچەی جەبەل عەیبان و ناوچەی سەباحە یان لەسەنعا بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکان هەروەها دوو جار ناوچەی عەتان لەسەنعایان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەو پەلامارانە بۆسر ناوچەگەلێکی سەنعا، خەسار و زیانی گیانی و دراڤیش بەبارهات.
لەهامان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان نۆ جار بەشگەلێکی پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان بۆ چەندەمین جار بۆردومان کرد.
رۆژی ڕابردووش(پێنج شەممە) فڕۆکەکانی عەرەبستان بیست و شەش جار پارێزگاکانی حۆدەیدە، بەیزا، مەئریب ، سەعدەو حەججەیان بۆردومان کرد. لەو پەلامارانەدا لانیکەم نۆ کەسی مەدەنی کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٥دا هێرشی کردەسەر یەمەن وپاشان، ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی ، و دەریایی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لەیەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.