ئادار 03, 2018 19:13 Asia/Tehran
  • بەملوێن یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون

کۆمیتەی مانگی سووری یەمەن ڕایگەیاند؛ پانزە ملوێن کەس لەو وڵاتە لەگەڵ کەمبوونی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمیتەی مانگی سووری یەمەن بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دابین کرانی ئاوی خواردنەوەی نۆ شاری ئەو وڵاتە لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی بۆ خستنەگەڕی سیستم و مەکینەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ ماڵەکان، ڕاگیراوە.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: ڕاگرتنی کاری سیستەم و مەکینەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ ماڵەکان بووەتە مایەی سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو لە یەمەن بەجۆرێک کە سەتا ٩٠ی دانیشتووانی شارەکانی ئەو وڵاتە چاوەڕوانی گواستنەوەی ئاو لەڕێی لۆریی و تەنکەرەکانن.

لە حەوتی فێڤرییەی٢٠١٨ ، دۆمینیک ستیلهارت بەرپرسی هەڵمەتی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، بارودۆخی یەمەنی بە مەترسیدارترین قەیرانی مرۆیی ناوبرد و وتی: نزیک١٨ملوێن کەس پێویستیان بەیارمەتی هەیەو بارودۆخ هەروا لەبەر تاوسەندنی تێکهەڵچوونەکان لەو وڵاتە، قەیرانییە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٥ هێرشی کردە سەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی بەدەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ