ئادار 04, 2018 18:33 Asia/Tehran
  • تووڕەیی خەڵکی عەرەبستان لە پەیوەندیی  ئاشکرای ئەو وڵاتە لە گەڵ ڕژیمی زایونی

ڕۆژنامەی ئەلقودسولعەرەبی نووسی : وتووێژی ماڵپەڕی سەبەق باناوبانگترین بنکەی هەواڵیی عەرەبستان لە گەڵ خاخامێکی زایونی بووەتە هۆی تووڕەیی خەڵکی عەرەبستان لە کەشی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  بنکەی  ئینترنتی  ڕۆژنامەی قودسولعەرەبی چاپی لەندەن  بەکارهێنەرانی عەرەبستانی نووسیان لە حاڵێکدا کە  دەوڵەتی س ەعوودی  بانگەشە دەکەن لە گەڵ ڕژیمی زایونی   پەیوەندیان  نیە  وتووێژی  ماڵپەڕی  سەبەق  لە گەڵ " بنخاس گولداشمیت " خاخامی  زایونی  ،  ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایونی  و. بوار خۆش کردن بۆ  پەیوەندی ئاشکرا  لە گەڵ ڕژیمی زایونیە . ئەو خاخامە زایونیە  لە وتووێژ  لە گەڵ ماڵپەڕی  سەبەق  بە  ڕێزگرتن لە  موحەمد بن سەلمان" وەلیعەهدی  عەرەبستان  بانگەشەی کرد  ناوبراو عەرەبستانی بەرەو   بەرژەوەندی  ڕێنوێنی دەکات .  ئەو خاخامە زایونیە  پێشبینی کرد   کە لە نێوان  جووەکان  و عەرەبەکان  ئاشتی دادەمەزرێت و فەلەستینیەکان دەبێ  بوونی   ئیسرائیل   قەبووڵ بکەن .  وتووێژی هەرا ساز کەری سەبەق  لە گەڵ خاخامی  زایونی  لە حاڵێکدا  لە مێدیاکاندا  هێنابووە ئاراوە  کە  بەکارهێنەرانی سەعوودی   بڕوایان  وایە  ڕۆژنامەی  سەبەق بە بێ  ئیزنی  کاربەدەستان  ناتوانن  بابەتێک  لە چاپ بدەن . تورکی حەمەد   ڕۆژنامەنووسی  سەعوودی  لە مانگی نوامبری  2018  بانگەشەی  کرد   قودس   ئیدی  ئارمانجی   موسوڵمانەکان نیە  چۆنکوو شەرعیەتی  داوە بە کردەوەی  درویینی  بڕێک . بە وتەی  کارناسان  ؛ عەرەبستان  و ڕژیمی زایونی  بە تایبەت  لە ماوەی  یەک ساڵی ڕابردوودا بە خێرایەکی  زۆر  ڕەوتی  ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندیەکان   دەبڕێ  کە گرینگترین هۆی   خێرایی دان  لەو ڕەوتە  دەگەڕێتەوە بۆ     بیروباوەڕی  تاکەیی  کاربەدەستانی  عەرەبستانی   ئیسرائیلی  و ئەمریکایی    .

سەرپەیڤ