کوژرانی چوار لەشکەریی سعودی لە باشوری سعودیە
قەناسیەچیەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی هەینی چوار لەشکەریی سعودیان لە ناوچەکانی نەجران و جیزان لە باشوری سعودیە کوشت .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، توانایی بەرگری ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی لە لایەن رژێمی سعودی روژ بە ڕۆژ لە زیادبوون دایە . لە هەمان کاتدا لەشکەریانی سعودی لە دوایین تاوانکاریی خۆیاندا لە دژی گەلی یەمەن لە پەلاماری موشەکی و تۆپخانەیی بۆسەر شارۆچکەی رازح لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن ، ژنێکی یەمەنیان کوشت و زیانیان گەیاند بە یەکەیەکی دەرمانیی و ماڵە ئاوەدانەکانی دەوربەری . لە لایەکی دیکەوە فڕوکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی هەینی دو جار شاری مەنسووریە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەدیدەیان بۆردومان کرد.
سعودیە بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات ، بەریتانیا و فەڕەنسە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە دەسدرێژیی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە . شەڕخوازیەکانی سعودی و هاوپیەمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە چاردە هەزار یەمەنی و ئاوارەبوونی بە ملوێنان کەس لەوان . یەمەن هەروەها لە ئەنجامی ئەم دەسدرێژیەدا روبەڕووی کەمبوونی زۆری خۆراک و دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆربەجۆر بووەتەوە . سەرباری ئەوە سعودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەیەمەن نەیاتوانیوە بە ئامانجەکانیان بگەن .