سەعد حەریری هاتە نێو گۆڕەپانی ململانێی هەڵبژاردنیی لوبنان
لە درێژەی چالاکییە هەڵبژاردنییەکان لە لوبنان، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەربژارانی پارتی«تیار المستقبل» کە خەنیمی سەرەکیی حیزبوڵڵا لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمە، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەنەهار، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ناوی سی و حەوت کەس لە ئەندامانی ڕەوتی ئەلموستەقبەلی بۆ بەشداربوون لە هەشت بنکەی هەڵبژاردنی ناساند کە بیست و دوو کەس لەو بەربژارانە نوێن.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان دروشمی ڕەوتی ئەلموستەقبەل لەهەڵبژاردنەکانی بەردەم لوبنانی بە"مروی چاوەزار"ی ڕاگەیاند و وتی: ئامانج لەو دروشمە، داکۆکی لە وڵات، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، پارەی نیشتمانی و گەشەی ئابوورییە.
حیزبوڵڵا٢٧ی ژانڤییەی٢٠١٨ بەدروشمی «نَحمی و نَبنی» یان (داکۆکی دەکەین و دەسازین) قەتاری هەڵبژاردنیی خۆی خستەڕێ.
ڕەوتی ئەلموستەقبیل و حیزبوڵڵا دەورگێڕانی سەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی لوبنانن کە بڕیارە شەشی مای٢٠١٨ بەڕێوە بچێ.