بەدخۆراكیی ٧٥ لەسەتای منداڵانی ئەفغانستانی
شوبات 21, 2026 17:31 Asia/Tehran
بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاند؛ ٧٥ لەسەتی منداڵانی ئەفغانستان تووشی بد خۆراكی هاتوون .
بەرنامەی جیهانیی خۆراک هۆشداری داوە کە ئەفغانستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی توندی بەدخۆراکی منداڵان بووەتەوە و کەمکردنەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی ملیۆنان منداڵ و بنەماڵەكانیان دەستیان بە خۆراک و دەرمان نەگات .
بەرنامەی جیهانی خۆراک ڕایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 4 ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان تووشی بەدخۆراکیی هاتوون و لە هەر چوار منداڵی ئەو وڵاتە سێ منداڵیان بەهۆی کێشەی بودجەوە بێبەشن لە وەرگرتنی یارمەتی .