سکاڵای دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە نەتانیاهۆ و ترەمپ بۆ دادگەی نێودەوڵەتی
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند، دەوڵەتی فەلەستین سکاڵانامەی فەرمیی خستووەتە بەردەست دیوانی نێودەوڵەتیی سزادان لە لاهەو تاووتوێی کردەی تاوانکارانەی رژیمی زایۆنیستی لەلایەن ئەو دەزگە نێودەوڵەتییە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس(قدسنا)؛ ساڵح ڕەئفەت ئەندامی پلەبەرزی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ریاز ئەلمالکی وەزیری دەرەوەی فەلەستین سەردانی لاهەی هۆلەند دەکا هەتا سکاڵانامەیەک لەدژ بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئاڤیگدۆر لیبرمەن وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنیستی بخاتەڕوو.
رەئفەت وتی: هەروەها سکاڵایەک لەدژ بڕیاری ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قودس دەخرێتە بەردەست دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی لە لاهە، چونکە ئەو بڕیارە لەدژ یاساوڕێساو بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی دیسەمبەری ٢٠١٧، قودسی وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی ڕاگەیاند.
سەرزەوینە فەلەستینیەکان لە شەشی دیسەمبەری٢٠١٧وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دژە قودسی دۆناڵد ترەمپ ، شایەتی تەشەنای شەڕ وتێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی زایۆنیست و فەلەستینیانە.
لەو تێکهەڵچوونانەدا تائێستا دەیان فەلەستینی شەهیدو هەزاران کەس بریندار بوون. بەپێی دواڕاپۆرەکان، زیاتر لە١٢٠٠ فەلەستینیش لەکاتی بڕیاردانی دژە قودسی ترەمپ، قۆڵبەست کراون.