دۆزرانەوەی دووهەمین کارگەی تیرۆریستان بۆ چێکردنیی چەکی کیمیاوی لە غووتەی رۆژهەڵاتی سووریا
سوپای سوریا کارگەیەکی دیکەی وەبەرهێنانی چەکی کیمیاوی تیرۆریستانی لە شارۆچکەی "ئەلشفوونیە"ی غوتەی رۆژهەڵاتی سەربە ستانی ڕیف دیمەشق"ی ولاتەکەی دۆزیەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیا سوریاییەکان ئێوارەێ دۆینی (سێ شەممە) ڕایانگەیاند: سوپای سوریا ئەم کارگەی وەبەر هێنانی ماددەی کیمیاوی و ژاراوی بریتی لە ئەسیدە جۆر بە جۆرەکان لە وان کۆلۆری ترۆریستانی دوای هەلمەتی پاکتاوکردنەوەی شارۆچکەی " ئەلشفوونیە" لە ناوچەی "دووما" دۆزیوەتەوە .
میدیا سوریاییەکان دەلین: ئەم تاقیگەیە تەیار بووە بە کەرەستەی دەرەوەیی بۆ وەبەر هێنانی ماددەی ژاراوی و ماددەی تەقەمەنی.
سوپای سوریا رۆژی دووشەمەیش کارگەیەکی چێکردنی چەکی کیمیاوی ترۆریستانی لە نزیک شارۆچکەی تازە ڕزگار کراوی " ئەفتەریس" دۆزیوەتەوە بە کەرەستەی پێویست بۆ ناوزڕاو کردنەوەی سوپای سوریا لە بارەی دەکار هێنانی چەکی کیمیاوی.
تاقمە ڕەشەکوژەکان، ١٥ رۆژ لەمەو بەر فەرمانیی دەکار هێنانی ماددەی ژاراوی لە غوتەی رۆژهەڵاتی یان بۆ تاوانبار کردنیی سوپای سوریا وەرگرتبوو. دەلێن ئەندامانی ڕەشەکوژی تاقمی کڵاو سپییەکان لەم دواییە دەمامکی دژە گازیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دا دابەشکردووە تا بوار بۆ سناریۆی فیلمی ساختەی تازە فەراهەم بکەن بۆ تۆمەتبار کردنی سوپای سوریا لەمەر کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی.
ساڵی ٢١٠٧ سوپای ئەمریکا لە کاردانەوە بە تاوانی پەلاماری کیمیاوی لە خان شیخون لە ئەدلیب کە پاڵیان دابوو بە دەوڵەتی سوریا، پێگەی سەربازی " ئەلشەعیرات"ـیان مووشەک باران کرد. سوریا بەجاران ئەم تاوانەی ڕەتکردۆتەوە .
ئەمە لە حالێکدایە پرۆسەی پێشڕەوی سوپای سوریا لە غوتەی رۆژهەڵاتی دا بەردەوامە و رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە) یش سوپای سوریا بە تەواوەتی زاڵبووە بە سەر گەرەکی "ئەلقەدەم" لە باشووری دیمەشق دا.
سوپای سوریا لە وڵامیی بنپێکرانی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئالۆزیی لە لایەن ڕەشەکوژانەوە لە غوتەی رۆژهەڵاتی، ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ کۆتایی دان بە بوونی ترۆریستان دەستپێکردووە و گەرەکیەتی ئەم ناوچەیە بە تەواوەتی لە بوونی ترۆریستان پاکتاو بکاتەوە .