پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا
فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی چەندین جار فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعای پێتەختی یەمەنیان بە توندی بوردومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە ، بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە میدیاییەکان فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا پێنج جار کەوتووەتە بەر پەلاماری دەستدرێژکارانی سعودی .
ماڵپەڕی مارب پرێسیش ڕایگەیاندووە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی پەنجا جار پارێزگەکانی سەنعا، زمان، تەعز، بەیزا، جوف، سەعدە، حەجە و حەدیدەیان بوردومان کردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناوەندی میدیایی سوپای یەمەنیش ڕایانگەیاند: تێکهەڵچوونی جۆربەجۆر لەنێوان ئەندامانی سەربە عەبدرەبەمەنسوور هادی سەروکی لەسەرکارلابراوی یەمەن و ٍزی ئەنساروڵڵا لە پارێزگەی سنووری جوف لە باکوری ئەم وڵاتە پێکهاتووە و تێکهەڵچوونی دیکەش لە پارێزگەی مار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن درێژەی هەیە .