ئادار 16, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • تۆمەتبارکردنی

وەزیری بەرگری ئەمریکا ، ئێرانی بە هەوڵ دان بۆ کارتێکەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمەتبار کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆێتێرز،"جەیمز مەتیس" وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دوای سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی ، بە بی ئاراستە کردنیی هەر چەشنە بەڵگەیەک ئیدعای کرد: ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە پارە گەرەکیەتی لەهەڵبژاردنەکانی عێراق دا کارتێکەری هەبیط.

 ئەم ئیدعاگەلەی وەزیری بەرگری  ئەمریکا لە حالیکدا دێتە ئاراوە کە نوێنەرانی پەرلەمان و کاربەدەستە عێراقییەکان لە بارەی خۆوەردانە ئاشکراکانی ئەمریکا و رژیمی سەعوودی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دا وشداریان داوە.  دەلێن عەرەبستان  بۆ قەرەبووی  ناکامبوونەکانی لە یەمەن ، سوریا ولوبنا ، ئێستا بە یارمەتی ئەمریکا هەوڵ ئەدات ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکە دا مسۆگەڕ بکاتەوە .

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی  عێراق ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەڕێوە ددەچێت و بە هۆیەوە وێرای دیاری کرانی داڕشتی کابینەی نوێ، سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش هەڵدەبژێردرێن.

سەرپەیڤ