نەبیل قاووق : ئەوانەی کە خەڵکی یەمن دەکوژن هیتلری سەردەمن
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵا لە کاردانەوە بە قسە دژە ئێرانیە کانی وەلیعهدی عەرەبستان ڕایگەیاند : هۆکاری جەنایەت لە دژی ژنان ومنداڵانی یەمەنی هەرئەو هیتلرەی زەمانەیە نە ئێران کە یارمەتی عێراق وسوریای بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش داوە.
" محەممەد بن سەلمان" وەلیعهدی عەرەبستان ، پێنج شەممەی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە واشنتۆن ئیدعای کرد: عەرەبستان لەگەڵ گیر وکێشەگەلیک لەناوچە وجیهان لە لایەن ئێران وتاقمەکانی تیرۆریستی ڕووبەڕوویە . بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە، شێخ نەبیل قاووق ، ئەندامی ئە نجومەنی ناوەندی حیزبۆڵڵای لوبنان وتی: ئەوانەی کە لەیەمەن حەمامی خوێنیان وەڕێ خستووە هیتلری زەمانەو هیتلری عەرەبن وئەگەر فیداکاری ویارمەتیەکانی ئێران نەبوایە داعش زاڵببو و بەسەر وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس وتەنانەت گەیشتبووبە قوڵایی وڵاتانی ئوروپایی. قاووق مەشقی بەربڵاوی نێوان سوپای ڕژێمی زایونی وئەمریکای لەقاودانی زایونیەکان بە توانایی خۆڕاگری ناوبردو وتی: خۆڕاگری ئەمڕۆ لەمپەری بنەڕەتی لە بەرانبەر پەرەی گەڵاڵەکانی ئیسراییلک لەناوچەیەو لەدژی ئۆمەت دێتە ئەژمار. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵڵای لوبنان بەڕاگەیاندنی ئەمەکە سەعودیەکان بە دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ودامەزران وپشتیوانی لە بەربژارەکان بۆبەربەرەکانێ لەگەڵ حیزبۆڵڵا دەیانهەوێ هاوسەنگیەکانی سیاسی ناوخۆیی بگوڕن ودۆڕانی خۆیان لە عێراق ویەمەن وسووریا قەرەبوو بکەنەوە پیداگری کرد: ئەوان بە هەر ڕادەیەک کە هەوڵ بدەن هاوسەنگی سیاسی ناوخۆیی لوبنان تۆزقالێک گوڕانی بەسەر نایەت. شێخ نەبیل قاووق هەروەها ڕایگەیاند : سەعودیەکان بۆ گەڵاڵەی ئەمریکاییی بەناو مامەلەی سەدە ، بەراییان ساز کردو ئاسایی کردنەوە لەگەڵ زایونیەکان پەرە پێ ئەدەن .