تایم ئەمریکا : شەڕی یەمەن مایەی شەرمەزاری پاشمیری سعوودیا
گۆڤاری ئەمریکایی "تایم" نوسیی هەوڵی کۆڕی سینای وڵاتەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە پاڵپشتیی سەربازی واشنتۆن لە شەڕی سعوودیا دژبە یەمەن مایەی شەرمە بۆ پاشمیریی سعوودیا لەمیانەی سەفەرەکەی بۆ واشنتۆن.
بەپێی نوسینی ئەم گۆڤارە ئەمریکیە ، گەڵاڵەیەک کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە سینای ئەمریکا دەنگی پێ دەدرێت ، بەرهەمی هەوڵی تاقمێکی سیناتورەکانی پارتە کانی کۆمارێخواز ودێموکراتە کە لە واشنتۆن دەێهەوێ کۆتایی بدات بە پشتیوانیە سەربازیەکەی لە کردەوەکانی جەنگی ریاز لە یەمەن. تایم ئەمریکا لە درێژە دا دەنوسیی، ئەم دەنگ وەرگرتنە کاتێک ئەنجام دەبێت کە محەممەد بن سلمان وەکوو وەلیعهدو وەزیری بەرەڤانی عەرەبستان وهەروەها گەڵاڵە ڕێژی سی ساڵەی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەمەن ، سەفەری کردووە بۆ واشنتۆن. وەلیعهدی عەرەبستان ئەمرۆ سێشەممە بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی گەیشتە واشنتۆن. بەپێی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا ، ڕاگەیاندنی شەڕ لە ئیختیاراتی کۆنگرەیە وئێستاکە سیناتورەکانی ئەمریکایی دەبیژن نەدەبوا ئیزنی دەسوەردانی سەربازی واشنتۆن لە شەڕی عەرەبستان لەدژی یەمەن بدرایە. سیناتورەکان وتوویانە کە ئەم دەسوەردانە ، نایاسایی وبەبێ بەڵگەیە .