ئادار 21, 2018 12:41 Asia/Tehran
  • دۆمینوی دەس لەکارکێشانەوە لەنێو دەوڵەتە بەکرێگیراوەکەی سەعوودیا لە یەمەن

دوهەمین شالیاری دەوڵەتەکەی" عەبد ڕەبە مەنسور هادی "ی سەرۆک کۆمارە دەس لەکارکێشاوەو بەکرێگیراوەکەی عەرەبستان لە یەمەن دەستی لەکار کێشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم "سەلاح ئەلسەیادی" وەزیری ڕاوێژکار لە دەوڵەتی دەس لە کار کێشاوی یەمەن کە هەرئێستاکە لە شاری ڕیازی پێتەختی عەرەبستان دایە ، شەوی سێشەممە لە لاپەڕەی ڕەسمی خۆی لە فەیسبوک نوسیی بە هۆوهەگەرێک کە دوایی ڕایدەگەیەنم ، بەڕەسمی لە پلەی خۆم دەکشێمەوە. "عەبدولعەزیزجەباری" جێگری سەرۆک وەزیران ووەزیری بخزمەت گەیاندنی شاری دەوڵەتی دەس لەکارکێشاوی یەمەنیس ڕۆژی دوشەممە بە دان پیدانان ولەقاودان بە ناتوانی وناکارامەیی عەبد ڕەبە مەنسور هادی بۆ گەڕانەوە بۆ عەدەن لەپلەی خۆی وازی هێنا. گوڕانکاریەکانی باشووری یەمەن باس لە تەشەنای ناکۆکیەکانی نێوان عەرەبستان وئیمارات لەسەر ڕەخنە ودزەکردن لەیەمەن دەکەن کە هەرکام لەم وڵاتانە لەدووی لابردنی ئەوی تر لە یەمەنن. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وچەند وڵاتی عەرەبی لە مارسی دووهەزارو پازدە بە بیانوی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەس لە کار کێشاوی یەمەن بۆ دەسەڵات ، پەلاماری کردە سەر ئەم وڵاتە وسەرەڕای پەلامارەکانی ئاسمانی وگەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە ، بەهیچ کام لە مەبەست وئامانجەکانی خۆی نەگەیوە.

سەرپەیڤ