ئادار 21, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ کۆبوونەوەی جەماوەری لە سەنعا

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی بەرخۆدانی دژی دەست درێژکارانی سەعودی، جەماوەری ئەم وڵاتەی بۆ کۆبوونەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەن بانگێشتن کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەک دا  وێڕای پێداگری لە سەر بەردەوامیی جیھاد، خۆڕاگری و شکست ھێنانی دەست درێژکاران و پیلانەکانیان ئژی وڵات و جەماوەری یەمەن، داوای لە تەواوی بیرئازادان و چینەجۆربە جۆرەکانی گەلی ئەم وڵاتە کرد کە لە سێھەمین ساڵگەڕی بەرخۆدانی دژی دەست درێژکارانی سەعودی، ڕۆژی ٢٦ی مارچ لە مەیدانی سەبیعینی شاری سەنعادا خڕ ببنەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە ٢٦ی مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. شاڵاوێک کە بڕیار وا بوو لە کورتە ماوەدا کۆتای پێ بێت و کەچی ئێستاکە دەچێتە چوارەمین ساڵی خۆیەوە.

ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا وێڕای ڕەت کردنەوەی بەرنووسی یاسایەک کە داوای کۆتایی ھاتن بە ھاوبەشیی ئەمریکا لە شەڕی دژی یەمەنی دەکرد بە سەرکردایەتیی عەرەبستان، دەنگی دا بە بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا لە دەست درێژکارییەکانی عەرەبستان لەو شەڕەدا.

لە ئەنجامی هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن کە لە مارسی دووهەزارو پانزدەوه بە پاڵپشتیی ئەمریکا دەستی پێ کراوە پتر لە یانزە هەزار کەسی سڤیل کوژراون و ملوێنان شارومەندی یەمەنیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ئەم شاڵاوانە هەروەها زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە سەرەکییەکانی یەمەن لەوانە ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمان وەشاندووە.

ڕژێمی سەعودی و ئەمریکا ھەتا ئێستا لە بەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.

سەرپەیڤ