پێداگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاری یەمەن لەسەر خۆڕاگری هاووڵاتیەکانی لەبەرامبەر دەسدرێژکاریەکانی سعوودیادا
بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی یەمەن پێداگری کرد لەسەر خۆڕاگریی یەمەنیەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاریی عەرەبستانی سعوودیاو هاوپەیمانەکانی دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیۆن، ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی هەینی لە سەرووبەندی سێیەمین ساڵوەگەڕی ڕاوەستانی یەمەنییەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاری عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانانی وتی : ئامادەبوونی بەربڵاو لە ڕێ وڕەسمی ساڵڕۆژی خۆراگری، بەشێک لە شەڕ بەدژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان دێتە ئەژمار .
سەماد وتیشی : خەڵکی یەمەن بەبەشدایکردن لە ڕێ وڕەسمی ساڵوەگەڕی ڕاوەستان وخۆڕاگری یەمەنییەکان لەبەرامبەر دەستدرێژکاری عەرەبستانی سعودی، دەبێ پەیامی ڕاوەستاوی و ستەملێکراوی خۆیان بگەیەننە گوێی جیهان.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەروەها پێداگری کرد لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێ وڕەسمێکی بەشکۆ بەچەشنێک کە شیاو بێ لەگەڵ ڕاوەستاوی و خۆڕاگری خەڵک لە بەرامبەر دڕندانەترین پەلامارێک کە مرۆڤایەتی لە مێژووی هاوچەرخ دا بەخۆی بینیویە.
عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا لە بیست و شەشەمی مانگی مارسی ساڵی 2015 شەڕ بە دژی یەمەنی دەست پێکرد . ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانج و داواکارییەکانیان لەم وڵاتە دا بگەن.