ئادار 27, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزی یەمەن بۆسەر  بنکەی بەکرێگیراوانی سعوودیایی لە تەعز

سوپاو هێزی جەماوەریی یەمەن بە پەلامار کردنەسەر بنکەو مەتەرێزی سعودیەکان لە ناوچەی مەقبەنەی سەربە پارێزگەی تەعزی یەمەن خەسارێکی زۆریان گەیاندە بەکرێگیراوان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی مەیادین  لەم پەلامارانەدا لانیکەم حەوت کەس لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوونە  . 

کەناڵی ئەلعالەم باسی  کوژران و بریندار بوونی ژومارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سعودی لە پەلاماری مووشەکی هێزی یەمەنی بۆسەر بنکەی جەسەر سەبابە لە جیزانی کرد لە باشووری عەرەبستان  . 

حەسەن زەید  وەزیری وەرزش   و لاوانی یەمەن  ڕایگەیاند : لانیکەم  شەست و حەوت یاریگەی  لە سێ ساڵ پەلاماری عەرەستان بۆسەر یەمەن بە تەواوی تێک ڕووخاون.

حەسەن زەید وتیشی  : لە پەلاماری دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر یەمەن، زۆرتر لە نۆسەد ملوێن دولار زیانیان گەیاندووەتە بەشی وەرزشی ئەم  وڵاتە  . 

سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان  واتە یونیسفیش لە نوێترین ڕاپۆرتی  خۆی دا ڕایگەیاند  نیزیکەی  نیو ملوێن منداڵی یەمەنی لەساڵی 2015ەوە کاتێک کە عەرەبستان پەلاماری کردبووەسەر یەمەن، لە خوێندن بێ بەش بوونە.

عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا و ئیمارات لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە . 

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی  لە یەمەن تائێستا  بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .

سەرپەیڤ