کوژرانی دوو چەکداریی دیکەی ئەرتەشی تورکیا لە "عەفرین"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i332180-کوژرانی_دوو_چەکداریی_دیکەی_ئەرتەشی_تورکیا_لە_عەفرین_ی_سووریا
دوو چەکداریی ئەرتەشی تورکیاو سێ کەسی سڤیلی سووریایی لەئاکامی دوو تەقینەوە لە "عەفرین" کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2018 04:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو چەکداریی دیکەی ئەرتەشی تورکیا لە

دوو چەکداریی ئەرتەشی تورکیاو سێ کەسی سڤیلی سووریایی لەئاکامی دوو تەقینەوە لە "عەفرین" کوژران .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تورکیا لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند : دوو لەشکەریی ئەم وڵاتە کە لە هەخڵمەتی سەربازیی لە ناوچەی عەفرین دا بەشدار بوون ، رۆژی سێشەممە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبەوە کوژران .

ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تورکیا پێنجشەممەی رابردووش لە بەیاننامەیکدا باسی کوژرانی سێ لەشکەریی دیکەی ئەم وڵاتەی کردبوو بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی عەفرین .

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها رایانگەیاند بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی عەفرین ، سێ کەسی سڤیلی سوری لە ئەدامانی بنەماڵەیەک کوژران و کەسێکیش بریندار بوو .

سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە بە دەسدرێژی بۆسەر خاکی سووریا وبەهاوڕەوتیی هێزەکانی بەناو سوپای ئازادی سووریا هێرشێکی لەژێر ناوی ساختەی چڵە زەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرد.

دەوڵەتی سووریا وێڕای بە داگیرکاری زانینی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجام دانی هێرشی سەربازی بۆ سەر شاری عەفرینی سووریاو ناوچەکانی تری باکووری ئەم وڵاتە ، خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە  خاکی وڵاتەکەی بووە.

لەڕەوتی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ، فرەتر لە سەدان ھەزار کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیە تۆشی برسیەتی ونەخۆشی ھاتوون .