پاکستان خوازیاری بەهێزکرانی میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446700-پاکستان_خوازیاری_بەهێزکرانی_میکانیزمەکانی_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆر_بوو
نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بە ئاماژە بە گۆڕدرانی سروشت و داڕشتی هەڕەشە تیرۆریستییەکان، داوای قووڵتر و بتەوتر کرانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازی لە سیستەمی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد.
(last modified 2026-09-13T14:21:28+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 17:49 Asia/Tehran
  • پاکستان خوازیاری بەهێزکرانی میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بوو

نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بە ئاماژە بە گۆڕدرانی سروشت و داڕشتی هەڕەشە تیرۆریستییەکان، داوای قووڵتر و بتەوتر کرانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازی لە سیستەمی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد.

عاسم ئیفتیخار ئەحمەد وتیشی: گروپە تیرۆریستییەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وەک زیرەکیی دەستکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دارک وێب و دراوی دیجیتاڵی، شێوازەکانی پڕوپاگەندە و ڕاکێشانی بەکرێگیراو بۆ لای خۆیان و دابین کردنی دراوی پێویستیان تەواو گۆڕیوە و بەهێزتر و کارامەتریان کردووە.  
ناوبراو هەروەها نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر بە چالاکیی تاقمە تیرۆریستییەکان لە خاکی ئەفغانستانەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠  شاروومەندی پاکستانی بە هۆی هێرشی تیرۆریستییەوە گیانیان لەدەستداوە. نوێنەری پاکستان بە پێداگری لەسەر پێویستی هەڵگیرانی هەنگاوی کاریگەری نێودەوڵەتی دژ بە گرووپگەلێکی وەک تەحریک تالیبانی پاکستان و داعش، داوای وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کارامە دژ بەو هەڕەشە تیرۆریستییانەی کرد کە تازە سەریانهەڵداوە.