ئادار 28, 2018 19:46 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی پاشمیری سەعوودیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان : درێژەی دیپلوماسی دراڤ

موحەمەد بن سەلمان"ی پاشمیری سەعوودیا دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو 37 مارس لە گجەڵ ئانتونیو گوترێش سەکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بنکەی ئەو ڕێکخراوەیە لە نیویورک دیدار و وتووێژی کرد .

دیداری پاشمیری سەعوودیا لە گەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی سەفەری موحەمەد بن سەلمان  بو ئەمریکا ئەنجام درا . بن سەلمان سەفەری دوو هەفتەیی خۆی بۆ سەر ئەمریکا لە ڕۆژی 20 مارس دسپێکرا . دیداری  ڕۆژی ڕابردوو پاشمیری سەعوودیا و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان داگری چەن خاڵی گرینگ بوو .  یەکەمین خاڵ  ئەوە بوو  کە بە تێپەڕینی 73  ساڵ لە تەمەنی   ڕێکخراوی نەتەوەکان  هێشتا  ئەو ڕێکخراوەیە  خاوەنی سەربەخۆیی نیە ، ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە دەیەی  40ی دەیەی  ڕابردووی زایینی  و لە پێناو  بیرۆکەی   لیبرالیسمی دامەزراوەخواز   پێکهات  بە پێی ئەو بیرۆکەیە   دامەزراوە خوازی  لە پەیوەندی نێونەتەوەیی   دەبێتە  هۆی هێزمەند بوونی  هاوکاری  نێوان  وڵاتان و کەم بوونەوەی  توند و تیژی  لە ئاستی  جیهانیدا ، لە بەرامبەر  ئەو بیرۆکەیدا  نوێ واقیع خوازان ی پەیوەندی نێونەتەوەیی لە سەر ئەو باوەڕە بوون  کە نیزامی جیهانیی ئاستی سیاسەتی   هێزمەندیە  و دامەزراوە خوازی  بۆ وێنە  پێکهاتنی    ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەوەی کە  ببێتە هۆی دابەزینی توند و تیژی  و پەرەی هاوکاری دەبێتە   ئامێرێک  لە خزمەتی   دەسەڵاتداران و دەسەڵاتدارانیش  تەنانەت   لە  ڕێکخراوی  نەتەوەکان بۆ  دەسڕاگەیشتن  بە ئامانجەکانی خویان  کەڵک وەردەگرن  . ئەو شتەی  لە دیداری    ڕۆژی  ڕ ابردووی  بن سەلمان و گوترێش ئاشکرا بوو  بانتر بوونی    ئاشکرای  بیروکەی  نوێ واقیع خوازان بە سەر لیبراڵەکتان بوو چونکوو  سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە هەمبەر   یەک ملیار  دولار یارمەتی ماڵی پاشمیری سەعوودی هیچ  ئاماژەیەکی  بە جەنایەتەکانی  عەرەبستان لە یەمەن نەکرد . دووهەمین  خاڵ  ئەوە بوو  کە   عە رەبستانی سەعوودی  هەروەها بە کەڵک وەرگرتن   لە دیپلوماسی  دراڤ  بە سەر جەنایەتەکانی خۆی سەرپۆش دادەنێ  ئەگەر چی  عەرەبستانی سەعوودی  دەسەڵاتێکی  کاریگەر لە ڕێکخراوی نەتەوەکان نیە   بەڵام بە کەڵک وەرگرتن  لە دیپلوماسی دراڤ  هەوڵ ئەدات   کاریگەری دابنێت بە سەر   کردەوەی  ئەو ڕێکخراوەیە . بە پێی  دوایین  ئاماری  سەندوقی منداڵانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان    یونیسف  نزیک بە  نیو ملوێن  منداڵی یەمەنی  لە ساڵی 2015  تا ئێستا  لە خوێندن ماونەتەوە و چوار ملوێن و 500 هەزار منداڵی  یەمەنیش ڕووبەڕووی  مەترسی بێ بەری بوون   لە خوێندنن و زیاتر لە 2 هەزار و 500 قوتابخانەش کەلکی لێ وەر ناگیردرێت . خاڵێکی دیکە ئەوەیە  کە  ئانتونیو  گوترێش  لە حاڵێکدا یارمەتی   یەک ملیار دولاری  پاشمیری یەعوودی بە کردەوەیەکی  مڕۆڤ دۆستانە  زانی  کە ناوبراو تا ئێستا  بە جاران  ڕایگەیاندووە   یەمەن   ڕووبەڕووی  نالەبارترین  قەیرانی  مرویی  جیهانی    لە دەیەکانی   ئەم دواییە بوو .


 

سەرپەیڤ