نیسان 07, 2018 19:43 Asia/Tehran
  • نەیارەتی تاقمەکانی خۆراگری فەلەستینی بەهەڵوێستی ئاشتیانەی بڕێک لەوڵاتانی عەرەبی

تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستینی وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی سازشکارانەی برێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ، لەسەردرێژەی خۆراگری لەبەرانبەر جەنایەتەکانی ئەم رژێمە پێداگرییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین " ئەبو موجاهید " وتەبێژی لێژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین پیداگری کرد: لە حاڵێکدا کە کاربەدەستانی بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دۆژمنی زایونی قسە دەکەن ، فەلەستینیەکان خەریکی فیداکردنی خوینی خویان لە بەرانبەر ئەم دوژمنەن. ئەبوموجاهید بە ئاماژەدان بە قسەکانی ئەم دواییەی " محەممەد بن سەلمان" وەلیعەهدی سەعودی کە وتبووی ئیسراییلیەکان مافیانە لە سەرزەوینی خۆیان بە ئەمنیەت بژین ، وتی: ناوبراو مێژووی نەخوێندووە ومەسەلەی فەلەستین پێوشوێن ناگرێت ودەبێ بزانێ وەها کردەوەیەک جیگای شەرمە. هەرلەم حاڵەدا " ماهیر ئەلتاهیر " بەرپرسی ئیدارەی سیاسی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین وتی: بڕێک لە شازادەکان لە وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس تۆشی ئە م هەڵەیە بوون کە هەل وەدەرفەتی باش بۆ لەناوچوونی ئارمانجی فەلەستین  ڕەخساوە." محەممەد ئەلحورانی" ئەندامی ئەنجومەنی ئینقلابی بزوتبەوەی فەتح یش وتی: بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا وئیسراییل لە " مامەڵەی سەدە" پشتیوانی دەکەن، نەتەوەی فەلەستین پیلانی ئەوانیان پۆچەڵ کردەوەو هەرجۆرە هیواداری بە ئیسراییل ، شتێک بێجگه لەشک وگومان نیە. جەمیل مزهەر سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین لە کەرتی غەزە یش پیداگری کرد: ڕێپیۆانی گەڕانەوە، دەبێ شانویەک بێت کە داگیرکەران بەئەژنۆ بێنێت وببێتە هۆو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ریگە چارەگەلیک بۆ پرسی فەلەستین بە جیدیەت کردەوە پێشان بدات. هەتا ئێستاکە لە پەلاماری سەربازانی زاینوی بۆسەر بەشداربووان لە ڕێپیوانی گەورە ی مافی گەڕانەوە، کە لە سیی مارس بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەزە دەسپێکرا سی ویەک فەلەستینی شەهید وفرەتر لە سێ هەزارە کەس بریندار بوونەوە کە ئەم ڕادەیە ڕوولە پەرەیە.

سەرپەیڤ