نیسان 10, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • مووشەک باران کرانی بنکەی هێزی سعودی  لە نەجرانی عەرەبستان

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی سێ شەممە بنکەی هێزی عەرەبستانیان لە نەجران لەباشووری ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  لەم ئۆپراسیۆنە بنکەی  هێزی سعودی لە ناوچەی نهوفە لە نەجران کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی  . 

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی  سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بەیانی ڕۆژی دووشەممەش  توانیان  بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی  لە جیزان لەباشووری ڕۆژاوای عەرەبستان بدەنەبەر پەلامار.

بەرلەمە شەرەف  لوقمان  وتەبێژی سوپای یەمەن پێداگری کرد بوو  بنکە و هەروەها دامەزراوەکانی ئابووریی  دەستدرێژکاران  هەتا  کاتێک   دەستدرێژی بۆسەر یەمەن درێژەی هەبێت  دەکەوێتە بەر پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان  . 

هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری  گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015ەوە  دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن  تائێستا کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتوەتەوە.

دەستدرێژکماری  سەربازیی عەرەبستان  هەروەها وڵاتی  هەژاری یەمەنی  بەرەوڕووی قەیرانی توندی  خۆراک و دەرمان  کردووە.

 

سەرپەیڤ