وتەبێژی سوپای یەمەن: دەسدرێژکاران لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر خافڵگیر دەبن
"شەرەف لوقمان " وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی سوپای یەمەن وتی: پاش پەلاماری مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر ئامانجی سەربازی، ئابووری و ژێرخانەکان لە ڕیاز، جەیزان، نەجران و عەسیر، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەسدرێژکاران زیاتر دەپەشۆکێنین.
"شەرەف لوقمان" شەوی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسیرە بە ئاماژە بەوەی کە هێزی یەمەنی دەزانن چۆن دام و دەزگە سەربازی و ئابوورییەکانی دوژمن بدەنە بەر پەلامار وتی: پاش هێرشی مووشەکی و پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ڕۆژی چوارشەممەدا، سوپا و لێژنە جەماوەرییەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ قۆناغی پێشکەوتووتر و بەربڵاوتری ئەو پەلامارانە.
وتەبێژی سوپای یەمەن بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سوپای یەمەن بەهیزتر لە هەر کات و ساتێکی دیکەیە، وتی: پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاسف" بۆ سەر فڕۆکەخانەی "ئەبها" هەنگاوێکی ستراتژیک بوو لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی توانای مووشەکی لە بەشی دەکار هێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەخانەی "ئەبها"ی لە "عەسیر"ی عەرەبستان و دام و دەزگای نەوتیی "ئارامکۆ"ی لە جەیزان دایە بەر پەلامار.
یەکە مووشەکییەکان و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها ڕایانگەیاند ؛ وەزارەتی بەرەڤانیی عەرەبستانی سەعوودی و ئامانجی دیکەیان لە عەرەستان بە مووشەکی بورکانH2 داوەتە بەر پەلامار. کۆمەڵە بینا و دام و دەزگەی بڵاو کردنەوەی کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ و ئامانجەکانی دیکە لەم ناوچەیەش بە مووشەکی کورتبڕی بالستیکی بەدر ١ وەبەر پەلامار کەوتوون.