شارۆچکەی سەربازیی مەلیک فەیسەلی عەرەبستان، کەوتە بەر ئامانجی مووشەکی بەدری یەکی یەمەن
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی شەممە باسی هاوێژرانی مووشەکێکی نێوانبڕی بالستیکیان کرد بەرەو شارۆچکەی سەربازیی مەلیک فەبسەل لەباشووری عەرەبستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سوپای یەمەن ڕایگەیاند ئەم شارۆچکە سەربازییەی بە مووشەکی خۆجێیی بەدری یەک داوەتەبەر پەلامار.
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ش شارۆچکەی پیشەسازی جیزان لەباشووری عەرەبستانیان دابووە بەر پەلامار.
ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن شەوی سێ شەممە بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی شەڕی عەرەبستان لە یەمەن ڕایگەیاند: ساڵی 2018 ساڵی مووشەکبارانی عەرەبستان دەبێت.
بەرلەمەش شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەنیش پێداگری کرد بوو بنکەکان و هەروەها دامەزراوکانی ئابووری دەستدرێژکاران تاکاتێک کە بایکۆت و دەستدرێژی ئەوان بۆسەر یەمەن درێژەی هەبێت، دەکەوێتە بەر پەلاماری موشەکیی یەمەن .
دەسەڵاتی بەرگرییانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە پەرە دەستێنێ.