نیسان 15, 2018 08:32 Asia/Tehran
  • پەلاماری زەوینی و ئاسمانیی  هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر سەعدەی یەمەن

هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بە تۆپخانە و مووشەک، ناوچەگەلێکی شاری ڕازح لە پارێزگەی سەعدەی یەمنیان داوەتەبەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەمەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە مەسیرە، فڕۆکە جەنگییە  دەستدرێژکارەکانی سعودی  دوو جار  ناوچەی  حەجلە لە شاری ڕازحیان  بوردومان کرد  . 

پەلاماری عرەەبستان  بە داکۆکیی  ئەمریکا و هەندێ  وڵاتی  عەرەبی بۆسەر یەمەن لە بیست و پێنجەمی  مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی پێکراوە  . 

هێزی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر  پەلاماری دەستدرێژکاران، بنکە و بارەگای ڕژێمی  ئالی سعود و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی  عەرەبستانیان داوەتە بەر پەلامار  . 

یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی  جەماوەریی یەمەن شەوی  شەممە مووشەکێکی نێوانبڕی  بالستیکیان  نا بە شارۆچکەی سەربازیی مەلەک فەیسەل  لە باشووری عەرەبستان  . 

هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری  گەمارۆی  هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  بەهێزتر دەبێت  . 

سەرپەیڤ