دە کوژراو و بریندار لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییا بۆسەر سەنعا
بەپێی راپۆری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر پارێزگای سەنعای پایتەختی یەمەن، دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، پاش پەلامارەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودیا بۆسەر چیای مسار لەپارێزگای سەنعا، دوو ژنی یەمەنی کوژران و جگە لەوە، شەش ژن و منداڵێکیش بریندار بوون.
هەروەها ، لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر یەکێک لە مەزراکان لە بەشی سەعفان لە پارێزگای سەنعا، منداڵێکی یەمەنی بریندار بوو.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییا لە٢٤کاژیری ڕابردوو، زیاتر لە چل جار هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن کە بەهۆیەوە دەیان شارومەندی یەمەنی کوژران و برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، یەکەی تۆپخانەیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێگەکانی سەربازانی سەعوودیان لەناوچە جیاجیاکانی دەورووبەری چیای قەیس لە جیزان(باشووری عەرەبستان) تۆپباران کرد.
قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان دوو دەسدرێژکاری سەعوودی لە تەپۆلکەی ئەلقناس و دەورووبەری تێپەڕگەی عەلەب لە عەسیر، باشووری عەرەبستان بکوژن.
دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەمارسی٢٠١٥دا بۆسەر یەمەن، بووە هۆی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک و دەواودەرمان لەو وڵاتە هەژارە، لە سەرەتای دەسپێبوونی ئەو دەسدرێژکارییەوە تائێستا زیاتر لە سی و شەش هەزار کەسی سیڤیلی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.