قوربانی بوونی ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر حودەیدە
ەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی ئەلحائێت لە پارێزگای حودەیدەی ڕوژئاوای یەمەن بووە هۆی قوربانی بوونی شەش ئەندامی بنەماڵەیەک .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە هەروەها شەوی سێشەمە دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی سەر بە ئالی سەعوود لە ئوپراسیونی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە بەرەکانی ئەلمتون ئەلغیل و ئەلمەسلوب لە پارێزگای ئەلجوف کوژران یان بریندار بوون . هاوکات ئەرتەشی سووریا و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ئوپراسیونی سەربازی دژی بنکەی بەکرێگیراوان لە ئەلسلان نوبە سابر و کوبرا باحس لە مەسلوب لە پارێزگای جوفیان ئەنجام داوە کە جگە لە کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە بەکرێگیراوان باقییان هەڵاتن و یەمەنیەکان دەستیان گرت بە سەر چەکەکانیان . سەرچاوەەیکی سەربازی ی ەمەنیش ڕایگەیاند هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی بەکرێگیراوانیان لە خالد و باشووری پردی ئەلهاملی لە موزع تەعەزیان دایە بەر پەلامار کە بە هویەوە ژومارێک کوژران بریندار بوون .