نیسان 18, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • بنکەی سعودییەکان لە جیزان و نەجران  لەبەر پەلاماری هێزی یەمەنی

سەرچاوەکانی یەمەنی باسی پەلاماری یەمەنییەکانیان کرد بۆسەر بنکە و مەتەرێزی عەرەبستان لە جیزان و نەجران لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان .

لەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن ڕایگەیاند:  هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  بە مووشەکی کاتیوشا و تۆپخانە، بنکەی  هێزی سعودییان لە ناوچەکانی ئەبوومەز ، نەمشیح  و جەحفان  لە جیزان داوەتە بەر پەلامار.

ئەم سەرچاوە یەمەنییە وتیشی :  سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی  یەمەن هەروەها بنکەی سوپای سعودی و بەکرێگیراوانی سەر بە عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی  لەسەرکارلابراوی  یەمەنیان لە ناوچەکانی شەرفە ، شەبکە  ، تەبە حەمرا ، حەماد و عەلیب  لە نەجران  داوەتە بەر پەلاماری خۆیان.

 

سەرپەیڤ