کوژران و بریندار بوونی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە ئۆپراسیۆنی هێزی یەمەنی
سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێک دا لە پارێزگەی مەخا لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن، دەیان بەکرێگیراوی سعودیان کوشت و یان برینداریان کردن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی ئەرتەش و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە دژی سعودییەکان و بەکرێگیراوانیان لە پارێزگەی مەخا، هەروەها چوار ئوتوموبیلی سەر بەوان تێک شکێندرا.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە دەستدرێژکارانی سعودی ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی سەعدەیان داوەتەبەر پەلاماری توندی تۆپخانەیی .
میدیای ئەمریکی ئاسۆشێتێدپرێس بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای ئاسیاشی لە عەدەن ڕایگەیاند: ئیمارات بە کەڵک وەرگرتن لە تاقمە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش بۆ شەڕکردن لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەم وڵاتە ئامادە بووە و لەڕێگەی ئەم تاقمە توندڕەوانە تائێستا لانیکەم بیست ئیمام جومعەی شاری عەدەنی تیرۆر کردووە.
بەپێی هەواڵێکی تر ، دانیشتوانی باشووری یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان هەوڵی هێزی ئیماراتی و بەکرێگیراوانی سەربەوان بە دژی چالاکان، وتاربێژان و خەتیبانی مزگەوتەکان لە عەدەنیان ئیدانە کرد و پێداگرییان کرد لەسەر چوونەدەری دەستدرێژکاران لەم وڵاتە.