نیسان 23, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لە چەکی نوێ و خۆماڵیی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەرەبستان

یەکەی پیشەسازیی سەربازیی یەمەن، ڕایگەیاند، پەردەلادراوە لەسەر چەکئامێری نوێ و خۆماڵیی ئەو وڵاتە و کەڵک وەرگرتن لێی لە شەڕی دژ بە هاوپەیمانی دەسدرێژکاریی سەعوودی.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، پاش سەردانی رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە)ی ساڵح ئەلسماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە یەکەی پیشەسازییە سەربازییەکان لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، پەردە لەسەر چەکئامێرێکی نوێ لادراو راگەیێندرا،  لەو چەکئامێرە نوێیە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعوودی کەڵک وەردەگیردرێ.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن پێشتر وتبووی، خەڵکی یەمەن چێکرانی مووشەک و چەکئامێریان دەس پێ کردووەو هیچ پێویستییەکیان بە کڕینی چەکەمەنی لەدەرەوە نییە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.  شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچکام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.

سەرپەیڤ