نیسان 23, 2018 17:19 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری قوربانیانی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە حەججەی یەمەن

ژماری قوربانیانی پەلاماری ئەم دواییەی فڕۆکەی جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیا بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە پارێزگای حەججە لە ڕۆژاوای یەمەن، هەشتاو هەشت کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەیی لە یەمەن ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی ئەو ئاهەنگە لە ئاوایی ڕاقە لە ناوچەی بەنی قەیس لەپارێزگای حەججە ، بۆ سی و سێ کوژراو و پەنجاو پێنج بریندار زیادی کردووە.

بەرلەوە، ژماری کوژراو و برینداران پەنجا کەس ڕاگەیێندرابوو.

کەناڵی ئەلمەسیرە رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) پاش ئەو پەلامارە دەسدرێژکارانەیە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان پێش دەگرن بە هاتنی تیمە فریاگوزارەکان بۆ ئاوایی راقە .

بەرپرسی نەخۆشخانەی ئەلجمهوری پارێزگای حەججەی یەمەنیش وتی: سێ کەس لە برینداران منداڵن کە حاڵیان شپرزەیەو سێ کەسی دیکەش ئەندامی چەستەیان لەدەست داوەو کەمئەندام بوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان رۆژی رابردوو هاوکات لەگەڵ ئەو تاوانکارییە، ناوچەی ئەلتینەی سەر بە میدی لەپارێزگای حەججەشیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، پێنج کەسی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

سەرپەیڤ